ئەنجلینا جولی داوای رێگاچارەیەک بۆ پرسی پەنابەران دەکات
تۆڕی هەواڵی بی بی سی بڵاویکردووەتەوە، جولی لەم سەردانەیدا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، داوای لە زلهێزەکانی جیهان کرد کە رێگاچارەیەک بۆ پرسی پەنابەران بدۆزنەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەیشکرد، پێویستە هەوڵی زیاتر بدرێت بۆ کۆتایی هێنان بەو ململانێیە کە ماوەی پێنج ساڵە لە سووریا بەردەوامە.
روونیشیکردەوە، ناکرێت بە جۆرێک لە مامەڵە لەگەڵ کێشەکان بکرێت کە لە بری چارەسەری دبلۆماسی، پەنا ببردرێتە یارمەتیی مرۆڤایەتی.
