ستافی گۆڤاری گوڵان ڕێز لە قوربانییانی کیمیابارانی هەڵەبجە دەگرێت

 ستافی گۆڤاری گوڵان ڕێز لە قوربانییانی کیمیابارانی هەڵەبجە دەگرێت
كاتژمێر 11:05خولەکی پیشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2016 -3 -16، بەشێك لە ستاڤی گۆڤاری گوڵان بە وەستانی پێنج خولەک بێدەنگی، ڕێزیان لە قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە گرت و کارەکانیان ڕاگرت.



بە بۆنەی یادی 28 ساڵەی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە کە هەموو ساڵێک هاونیشتمانیانی کورد وەک نەریت و رێز و وەفایەک لە کات و ساتی روودانی کارەساتەکەدا پێنج خولەک بە بێدەنگی لەسەرشەقام و شوێنە گشتییەکان دەوەستن، ستاڤی گۆڤاری گوڵان ئەمڕۆ هاوڕێ لەگەڵ هاونیشتمانیانی دیکەی هەرێمی کوردستان رێزیان لە یادی شەهیدانی کورد و کوردستان و بەتایبەتی هەڵەبجە گرت.
Top