"پێش جه‌ژنی‌ نه‌ورۆز ته‌واوی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ دووی‌ فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كرێت"

بڕیاره‌ تا پێش جه‌ژنی‌ نه‌ورۆزی‌ ئه‌مساڵ، ته‌واوی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ دووی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دابه‌ش بكرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ باڵا له‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان راگه‌یاند: "بڕیاره‌ تا پێش جه‌ژنی‌ نه‌ورۆز مووچه‌ی‌ مانگی‌ دووی‌ ته‌واوی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دابه‌شبكرێت".

وتیشی‌: "مووچه‌كه‌ سیسته‌می‌ پاشه‌كه‌وت ده‌یگرێته‌وه‌ و ئه‌مڕۆش مووچه‌ی‌ چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك دابه‌شكراوه‌".

شه‌وی‌ رابردوو، وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا داوای‌ له‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ و داموده‌زگاكان كرد،‌ لیستی‌ مووچه‌كانیان ئاراسته‌ی‌ گه‌نجینه‌كان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی‌ وردبینی كرد و خه‌رجكردنی‌ مووچه‌كانیان.

تائێستا ته‌نها مووچه‌ی‌ مانگی‌ شوباتی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ و ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش دابه‌شكراوه‌.
Top