گەنجێك لە مەلەكردن خنكا
ئێوارەی رۆژی شەممە 12-3-2016، گەنجێكی تەمەن 17 ساڵ، کە خه‌ڵكی ناحیه‌ی سه‌نگاوه، به‌هۆی مه‌له‌كردنه‌وه له سنووری ناحیه‌ی شۆڕش لە نزیك گوندی قه‌ڵاچۆغه‌ی سەر بە ناحیەی سەنگاو، خنكا.
سالار محەممەد فەریق، لێکۆڵەری پۆلیس لە بنکەی پۆلیسی تەکیەی جەباری لە شارۆچكەی چەمچەماڵ راگەیاند" منداڵەكەی ناوی جاسم عوسمان عەلی-یە و دانیشتووی شاره‌زوور بوو، له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه‌یان بۆ سەیران چووبوونەوە ئەو ناوچەیە".
سالار محەممەد گوتیشی "ئەو مێردمدناڵە لەنێو ئاوی رووبار مەلەی كردووە، بەڵام بەهۆی په‌ككه‌وتنەوە خنكاوە".
جاسم عوسمان عەلی، سه‌ڵت بووە و خوێندكار بووە، ته‌رمەكەشی ره‌وانه‌ی په‌یمانگای دادی پزیشكی سلێمانی كرا به‌مه‌به‌ستی زانینی هۆكاری دروستی مردنه‌كه‌ی. شارەدێی سەنگاو سەر بە شارۆچكەی چەمچەماڵە لە سنووری پاێزگای سلێمانی.
