مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەکێتی کۆ دەبنەوە

 مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەکێتی کۆ دەبنەوە
بڕیارە هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان جارێکی دیکە کۆ ببێتەوە.



بەپێی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکە دوای نیوەڕۆی رۆژی شەممە 12ـی ئاداری 2016 لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی لە شاری هەولێر ئەنجام دەدرێت.



لە کۆبوونەوەکەدا، تێیدا تاوتوێی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت، وێڕای باسکردنی رەوشی سیاسیی هەرێمی کوردستان و قەیرانەکانی دارایی و شەڕی رێکخراوی توندڕەوی داعش.



بەهۆی کێشەی حزبە سیاسییەکانی کوردستان، لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2015ـەوە پەرلەمانی کوردستان پەکی کەوتووە.










باسنیوز
Top