داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوه‌كه‌ی رێگای كه‌ركوك- سلێمانی گرته ئه‌ستۆ
ئه‌كاونتێكی كوردی نزیك له رێكخراوی تیرۆرستی داعش له تویته‌ر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌یاننامه‌یه‌كی به‌ناوی ویلایه‌تی كه‌ركوك-ی ئه‌و رێكخراوه بڵاوكردۆته‌وه تێیدا ئه‌وه روونكراوه‌ته‌وه:" دوێنێ تیمه‌كانیان توانیویانه ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو بته‌قێننه‌وه كه له‌سه‌ر رێگای كه‌ركوك – سلێمانی دایان‌نابوو وه له‌ئه‌نجامدا دوو كارمه‌ندی سه‌ر به‌تیمی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی كوژران و ژماره‌یه‌كی تریش بریندار بوون".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا دێت كه دوێنێ ئاسایشی سلێمانی له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردربوو ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو " ئێواره‌ی دوێنێ هێزێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی و دژه تیرۆر، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌سه‌ر ڕێگای سلێمانی كه‌ركوك گه‌مارۆ ده‌ده‌ن و چه‌ند تیرۆرستێك ده‌ستگیر ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه له‌كاتی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوه‌كه بۆمبه‌كه ده‌ته‌قێته‌وه و دوو كارمه‌ندی ئاسایشی سلێمانی شه‌هید بوون و ئه‌فسه‌رێك و كارمه‌ندێكی تری ئاسایشی سلێمانی بریندار بوون."
به‌هۆی ئه‌و فشاره زۆره‌ی له‌ئێستادا كه‌وتۆته سه‌ر رێكخراوی تیرۆرستی داعش به‌تایبه‌ت دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كهلهژێر ده‌ستیدا بوون له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه عیراقییه‌كان به‌پشتیوانی فڕكهجهنگییهكانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش، توانای ئه‌و رێكخراوه تیرۆرستییه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مبۆته‌وه و هه‌ندێك جار ته‌نها بۆ پێدانه‌وه‌ی وره به‌چه‌كداره‌كانی كرده‌ی تیرۆرستی ئه‌نجامده‌دات.
جگه له‌وه‌ش گه‌لێك جار ماڵپه‌ڕه‌كانی سه‌ر به داعش به‌رپرسیارێتی ئه‌و رێكخراوه له‌و ته‌قینه‌وه‌و كرده خۆكوژیانه ده‌گرنه ئه‌ستۆ كه‌له‌ناوچه جیاجیاكانی عیراق رووده‌كه‌ن به‌ڵام دواجار ئه‌و هه‌واڵانه ره‌تده‌كرێنه‌وه .
له‌سنووری پارێزگای كه‌ركوك-یش رێكخراوی تیرۆرستی داعش چه‌ندین جار ویستوویه‌تی هه‌وڵیی تیرۆرستی ئه‌نجامبدات به‌ڵام به‌هۆی چاوكراوه‌یی هێزه ئهمنییهكوردییهكان شكست به‌و هه‌وڵانه هێنراوه.
