یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لە ھەشتی مارس دەنگی ئافرەتانی گەیاندە نەتەوە یەکگرتووەکان

 یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لە ھەشتی مارس دەنگی ئافرەتانی گەیاندە نەتەوە یەکگرتووەکان
پاش ئەوەی لەسەر بانگێشت و بە دەسپێشخەری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان کۆمەڵێک رێکخراو و سەنتەری ئافرەتان یاداشتنامەیەکیان گەڵاڵە کرد بۆ مەبەستی پێشکەش کردنی چەند داواکاریەک لە سۆنگەی بارودۆخی ئێستا و گەیاندنی دەنگی ئافرەتانی کوردستان بۆ زەرورەتی ھاوکاری کردنی ھەرێمی کوردستان لەم بارودۆخەدا، رێکەوتی ٨ ی مارس وەک نوێنەرانی (٣٠) رێکخراو و سەنتەری ئافرەتان سەردانی نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتوەکانیان لە ھەولێری پایتەخت کرد و یاداشتنامەیەک کە چەند داواکاریەکی لەخۆ دەگرت رادەستی (رویدا الحاج)سەرۆکی بەشی مافەکانی مرۆڤ لە نوێنەرایەتیەکە کرد داواکاریەکانی یادداشتنامەکە:

١- پاڵپشتی سیاسی دۆزی گەلی کوردستان لە مافی چارەی خۆنووسین بکرێت.

٢- گوشار بخرێتە سەر حکومەتی بەغدا بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکان وھەروەھا پشکی ھەرێمی کوردستان لەو قەرز و ھاوکارییە نێودەوڵتیانەی کە وەری دەگرێت.

٣- بەردەوامی و زیاترکردنی بڕی ھاوکاری مادی و لۆجستی بۆ ھێزی پێشمەرگەی کوردستان .

٤- پاڵپشتی و ھاوکاری زیاتری کۆمەڵگەی مەدەنی بەتایبەت رێکخراوەکانی ئافرەتان لە:

• بەرنامەکانی شیاندن و تواناسازی ئافرەتان لە بواری ئابۆری و رەخساندنی ھەلی کار.

• کردنەوەی خولەکانی پاڵپشتی مەعنەوی ئافرەتان بە تایبەت رزگاربووەکانی دەستی داعش.


Top