عەبادی قەرزی حکوومەتەکەی لە پارەی جووتیارانی کوردستان دەداتەوە
”ئەشواق جاف“، پەرلەمانتاری کورد بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندووە، کە وەزیری بازرگانیی عێراق پێی گوتووە، وەزارەتەکەی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی بە تەواوی ناردووەتە ئەنجومەنی وەزیران.
ئەشواق جاف هەروەها رایگەیاندووە، کە دوای گەیشتنی پارەکە بۆ ئەنجومەنی وەزیران، ”حەیدەر عەبادی“، سەرۆک وەزیرانی عێراق گوتویەتی، ”بەمشێوەیە نابێت“، و دەبێ ئەو 48 ملیار دینارە، نیوەی بۆ پارەی گەنمی ساڵی 2014 بێت و نیوەکەی دیکەی بۆ 2015 بێت.
ئەو پەرلەمانتارە باسی ئەوەشی کردووە، کە لە پارەی گنمی جووتیارانی هەر پارێزگایەک، %3 لەلایەن حەیدەر عەبادییەوە گێڕدراوەتەوە و بۆ قەرزەکانی حکوومەتی عێراق دانراوە.
باسنیوز
