كردهیهوهكی تیرۆرستی كه بۆ سلێمانی ئاماده‌كرابوو پوچه‌ڵكرایه‌وه و دوو كارمه‌ندی دژه‌تیرۆر شه‌هیدبوون
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی كه‌ركوك رایگه‌یاند: "له‌كاتی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو كه چه‌ند تیرۆریستێكی تێدا بووه و ده‌یانویست له كه‌ركوكه‌وه به‌ره‌و شاری سلێمانی بڕۆن، له‌نزیك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی كه‌ركوك ده‌ستگیركران".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، "له‌كاتی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌دا، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی دژه تیرۆر و ئاسایشه‌وه، ئۆتۆمبێله‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌وه دوو كارمه‌ندی ئاسایش و دژه تیرۆر شه‌هید بوون و دووی تریش برینداربوون".
