نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى یاشار كایا ده‌كات

 نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى یاشار كایا ده‌كات
له‌ په‌یامێكى ماته‌مینیدا، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو یاشار كایا ده‌كات، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵى كۆچى دواییى كه‌سایه‌تیى سیاسیی كورد یاشا كایام بیست، به‌م ‌بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و دۆست و هه‌ڤاڵانى خوالێخۆشبوو ده‌كه‌م و هاوخه‌میانین.

هیوادارم ئه‌مه‌ دوایین خه‌مى خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌یان بێت و جێگه‌ى خوالێخۆشبووش به‌هه‌شت بێت.

نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
9.3.2016‌
Top