جەبار یاوەر: دەبێت سیستەمێک بۆ نەهێشتنی مووچەی بندیوارەکان دابندرێت

جەبار یاوەر: دەبێت سیستەمێک بۆ نەهێشتنی مووچەی بندیوارەکان دابندرێت
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، بۆ نەهێشتنی مووچەی بندیوار، حکوومەت پێویستی بە سیستەمە. ئەوەشی ڕەت کردەوە کە وەزارەتی دارایی مووچەی بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگەی بڕیبێت.

فەریقی یەکەم "جەبار یاوەر"، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، لە لێدوانێکیدا ڕەتی کردەوە کە بەهۆی بوونی کەسانی بندیوارەوە، مووچەی بەشێک لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕاگیرابێت. گوتیشی: "بەبێ گرفت، مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش کراوە”.

جەبار یاوەر ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بڕیارە بۆ بابەتی مووچەی بندیوار، میکانیزمێکی تایبەت لە لایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دابنرێت. دووپاتیشی کردەوە: “دەبێت حکوومەتی هەرێمی کوردستان سیستەمێک دابنێت، بۆ ئەوەی بتوانرێت دوو مووچەیی نەهێڵدرێت”. ئاماژەشی بەوە کرد کە تەنیا وەزارەتی پێشمەرگە نییە ئەو گرفتەی هەیە، بەڵام دەبێت وەزارەتی دارایی خۆی سیستەمێک دیاری بکات، بۆ نەهێشتنی مووچەی بندیوار.










باسنیوز
Top