ئافرەتان خوێنیان بە هێزی پێشمەرگە بەخشی

 ئافرەتان خوێنیان بە هێزی پێشمەرگە بەخشی
ئەنجوومەنی ئافرەتانی سۆران، لە یادی (٨)ی مارس؛ رۆژی ئافرەتاندا، چەندین بوتڵ خۆینیان بە هێزی پێشمەرگە بەخشی.

(زیبا تەها) بەرپرسی ئەنجوومەنی ئافرەتانی سۆران، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: "ئەمڕۆ لە یادی (٨) مارس؛ رۆژی جیهانیی ئافرەتاندا، ستافی ئەنجوومەنەكەمان بە هاوكاری ئافرەتانی ناحیەكانی سنوورەكەمان، بە دروشمی (لەپێناو بەرگریتان لە خاك، بە خوێن لەگەڵتانداین)ـەوە لە نەخۆشخانەی لەدایكبوون و منداڵانی سۆراندا، وێڕای بەخشینی گوڵەنێرگز بە پزیشك و كارمەندانی نەخۆشخانەکە، چەندین بوتڵ خوێنمان بە پێشمەرگە قارەمانەكان بەخشی."

ئاماژەیشی دا، ئەگەر نەیشتوانین شان‌بەشانی پێشمەرگە لە سەنگەرەكانی بەرگریدا بجەنگین، خۆ دەتوانین بە بەخشینی خوێن بشتیان بگرین.
Top