جگە لەگۆڕان، تێکڕای فراکسیۆنەکان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان کۆک بوون
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ کە نەیویست ناوی بهێنین، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ زۆر ئیجابی بوو، لەبەر ئەوەی ھەموو فراکسیۆنەکان ــ هەڵبەت جگە لە گۆڕان ــ لەگەڵ ئەوەدا بوون پەرلەمان کارا بکرێتەوە، بەڵام گۆڕان بە تاکلایەنە ڕێگرە و، داوایان دەکرد پەرلەمان، بەبێ کاراکردنەوە، دەستبەکار ببێتەوە."
سەرچاوەکە گوتیشی، ھەمووان ھاوڕا بوون بەیەکەوە مان بگرن، بەڵام تاکڕەوییەکەی گۆڕان کە ھیچ نەفەسێکی گفتوگۆیان نەبوو، کارەکەی تێک دا؛ بۆیە سەرئەنجام تەنها گۆڕان مانی گرت و، ھیچ فراکسیۆنێک بەشداری مانگرتنەکەی نەکرد.
