سبه‌ی دەربارەی شنگال لەگەڵ کونسووڵ و نوێنەرانی بیانی لە هەرێم کۆ دەبنەوە
قایمقامی قه‌زای شنگال (مه‌حما خه‌لیل)، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "سبه‌ی سێشه‌ممه كاتژمێر 10ـی دەمەونیوەڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفره‌وان له هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت له‌باره‌ی هاوكاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال له‌گه‌ڵ كونسووڵ و دیپلوماته‌كانی له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن."
(مه‌حما خه‌لیل) گوتیشی: "ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه به هاوكاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه؛ شنگاڵ ئێستا وێرانه و پێویستی به هاوكاری وڵاتان هه‌یه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه، هه‌رچه‌نده هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له هاوكاریكردنی شنگال و سوپاسیان ده‌كه‌ین."
قایمقامی قه‌زای شنگال ده‌یشلێت: "له كۆبوونه‌وه‌كەدا داوای ئاوه‌دانكردنه‌وه و، گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری و به جینۆسایدناساندنی پاکتاوکرانی شنگال و ڕێزگرتن له گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان و هاوكاریی ماددی و كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به شنگال، ده‌كه‌ین."
