کۆمەڵە خێزانێکی دی، خۆیان گەیاندە سنووری پێشمەرگە
عه‌مید (سه‌رحه‌د قادر)، بە ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئه‌مرۆ دووشه‌ممه نزیكه‌ی 60 خێزان كه له ژن و منداڵ و پیاوی به‌ته‌مه‌ن له سنووری حه‌ویجه كه ده‌كه‌وێته ژێر ده‌سه‌لاتی تیرۆریستانی داعش خۆیان گه‌یاندۆته لای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و پۆلیسیش وه‌ریانی گرتووە و گواستراونه‌ته‌وه بۆ كه‌مپی له‌یلان."
عه‌مید (سه‌رحه‌د) ده‌شڵێت: "ئه‌و خێزانانه‌ی له‌ژێر ده‌ستی تیرۆریستانی داعشدان ئه‌گه‌ر ڕێگایان پێ بدرێت ڕۆژانه ڕاده‌كه‌ن بۆ لای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، به‌ڵام تیرۆریستانی داعش ڕێگایان پێ نادا؛ ئه‌مانه‌ی ئه‌مڕۆش دیاره خه‌لكی نه‌خۆش و پهككهوتهیان له‌گه‌ڵ بووه و، به پێی زانیاری، داعش هه‌ر كه‌سە و، 400 دۆلاری لێ وه‌رده‌گرێت و ئینجا لێ دەگەڕێ ڕابكا."
