حكومەتی هەرێم پێداچوونەوە بە مووچەی ئەم توێژەدا دەكات
بە پێی نوسراوی ژمارە 1023 لە 28ی شوبات دەرچووە وێنەیەكی دەست خەندان كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەو كەسانەی بڕیاری ژمارە 60 دەیانگرێتەوە و سیستەمی پاشەكەوتی مووچەش بەسەریاندا جێبەجێكراوە، بۆیە تەنها بریاری ژمارە 64ی تایبەت بە پاشەكەوت بەسەریاندا دەسەپێنرێت و كاركردن بە بڕیاری ژمارە 60 رادەگیرێت بۆ ماوەی جێبەجێكردنی سیستەمی پاشەكەوت.
بۆ روونكردنەوەی ئەم بابەتە وریا سەعید ، بەڕێوەبەری ناحیەی (معوم) بە خەندانی راگەیاند: " لە رابردوودا و پێش سیستەمی پاشەكەوت بڕیارێك بۆ بەڕێوەبەری ناحیە و قائیمقامە معومەكان دەرچوو هەموو دەرماڵەكانیان لێبرا و تەنها مووچەی بنەرەتی دەدرایە ئەم كەسانە".
وتیشی: "دواتر و لەكاتی راگەیاندنی بڕیاری سیستەمی پاشەكەوت دووبارە جارێكی تر پاشەكەوتی مووچەیان بۆ كرا و مووچەكان دووبارە كەم كرایەوە، ئێستا بەپێی ئەم نوسراوە بڕیاری یەكەم رادەگیرێت و تەنها سیستەمی پاشەكەوتەكە دەیانگرێتەوە ".
