ڕۆژانی پشوو له مانگی ئادار
به‌پێی یاسای په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان تایبه‌ت به رۆژانی پشووی فه‌رمی، سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رۆژانی پشووی مانگی ئادار ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 6 ی ئادار پشووی فه‌رمییه له بڕی ڕۆژی 5 ی ئادار که یادی ڕاپه‌رینه و ده‌که‌وێته شه‌ممه. رۆژی یه‌كشه‌ممه 13ی ئادار پشووه له بڕی رۆژی ڕاگه‌یاندنی رێککه‌وتنامه‌ی 11 ی ئادار که ده‌که‌وێته رۆژی هه‌ینی. هه‌روه‌ها ڕۆژی دووشه‌ممه، 14 ی ئادار پشووه به بۆنه‌ی له دایکبوونی ڕابه‌ری نه‌ته‌وه‌یی مسته‌فا بارزانی.
هه‌روه‌ها رۆژی 20 تا 24 ی ئادار پشووی جه‌ژنی نه‌ورۆزه.
ئه‌م رۆژانه‌ی ئاماژه‌یان پێدراوه، له سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاکانی حکومه‌ت پشووی فه‌رمین. هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌پێی خشته‌ی تایبه‌ت به خۆیان پشووه‌کانیان دیاریکراوه.
سه‌فین دزه‌یی
وته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
