لە هەولێر 25 قومارخانە داخران
له‌سه‌ر بڕیاری وه‌زیری ناوخۆ و به فه‌رمانی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ھه‌ولێر، پۆلیسی شاره‌وانی ٢٥قومارخانهیان له ھه‌ولێر داخست و رێکاری یاساییش به‌رامبه‌ر خاوه‌نی قومارخانه‌کان گیراوه‌ته‌به‌ر.
نه‌قیب "ھۆگر عه‌زیز" وته‌بێژ و به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی ھه‌ولێر رایگه‌یاند، له ماوه‌ی ڕابردوودا، له‌سه‌ر بڕیاری "که‌ریم شنگالی" وه‌زیری ناوخۆ و له ژێر فه‌رمانی لیوا "عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت" به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ھه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی شاره‌وانی ٢٥ قومارخانهیان داخستووه که ١٥شوێن له‌ناو شاری ھه‌ولێر و ١٠شوێنیش له شارۆچکه‌ی عه‌ینکاوه بوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی ھه‌ولێر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌و شوێنانه‌ی که مۆڵه‌تیان نه‌بوو، ده‌ستبه‌جێ داخران و ھه‌روه‌ھا ئه‌وانه‌ش که مۆڵه‌تیان پێ درابوو، مۆڵه‌ته‌که‌یان لێ سه‌ندرایه‌وه و داخران.
نه‌قیب ھۆگر روونیشی کرده‌وه، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه رێکاری یاسایی به‌رامبه‌ر خاوه‌نی قومارخانه‌کان گیراوه‌ته‌به‌ر.
