كلیلی چارەسەری كێشەكان لە دەستی كەسی یەكەمی پارتە سیاسییە سەرەكییەكاندایە
نەزهەت حالى هەروەها گوتی: ئەو هێرشە نابەرپرس و مەترسیدارانەی كە لایەنە سیاسییەكان لە راگەیاندنەكان دژی یەكتر ئەنجامی دەدەن و گوێنەگرتنی راستەقینە لە یەكتری، كەشێكی سایكۆلۆژی زۆر خراپ و مەترسیداری دروستكردووە، بەداخەوە متمانەی هاونیشتمانییانی بە پرسی نەتەوەییش لاواز كردووە. ئێستاش هەموو دەرگاكان دانەخراون، هێڵی سوور نابێت لە نێوان ئاشتی نەتەوەیی و نیشتمانیدا هەبێت، بەڵكو پێویستە وەكو كورد هێڵی سوور بە دەوری یەكڕیزی و تەبایی بەرەكانی ناوخۆییدا بكێشین، بۆ ئەوەی رێگا نەدرێت هیچ كەس و لایەنێك لەو چوارچێوەیە دەربچێت و هیچ دەستێكی بێگانەش نەتوانێت دووبارە ناوماڵی كوردی تێكبدات. پێموایە لە ئێستادا كلیلی چارەسەری كێشەكان لە دەستی كەسی یەكەمی پارتە سیاسییە سەرەكییەكانە، ئەوان دەتوانن زۆر بە ئاسانی گرێ كوێرەكان بكەنەوە، جەماوەری هەموو پارتەكانیش دەتوانن پاڵپشتیان بن، بە تایبەت بە پاراستنی ئارامیی كوردستان. هەر پارتێكی سیاسی لە جیاتی ئەوەی بیر لەوە بكاتەوە كە بەشی هەرە زۆر لە دەستكەوتەكانی ئێستا وەربگرێت، پێویستە هەوڵ بدات هەموو لایەنەكان لەم دەستكەوتانە بێبەش نەبن و بەشداربن.
شايانى باسه حالى هەروەها گوتی: گەندەڵی دیاردەیەكی مەترسیدارە و تەنیا لە ئاستی باڵا بوونی نییە، بەڵكو بۆ خوارەوەش شۆڕ بووەتەوە. هاوتەریب لەگەڵ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە سەرەوە بۆ خوارەوە، بۆیە پێویستە فەرهەنگی دژەگەندەڵی بڵاوبكەینەوە، دەتوانین سوود لە ئەزمونی وڵاتان وەربگرین، بەڵام بە بەشداری خەڵكی خۆمان، واتە زۆر كەسی ئاكادیمی و دڵسۆز دیراسەتی ئەزموونی وڵاتان بكەن و لە سیاسەتی حكومەتی هەرێم بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی سوودی لێ وەربگرین. بوونی گەندەڵی هەژاری زیاتر دەكات، پێكەوەژیان و ئاسایشی وڵات دەخاتەمەترسی، رێگر دەبێت لە پێشكەوتنی كۆمەڵگەكەمان، بۆیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی دەبێت لە چوارچێوەی ململانێی سیاسی و لێدانی یەكتر بچینە دەرەوە و ستراتیژیەتێكی نیشتمانی بۆ دابڕێژرێت، هەروەها لە هەمان كاتدا لە رێگای یاسا و دامەزراوەیی و تەنانەت پەروەردە و پرۆسەی چاكسازی دەبێت بەردەوام رووبەڕووی ببینەوە.
لە درێژەی قسەكانیدا نەزهەت گوتی: سەرۆك بارزانی جگە لەوەی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانە، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و رێبەری بزاڤی رزگاریخوازی كوردستانی باشوورە، پێموایە نەك تەنیا پارتییەكان، بەڵكو دەبێت لایەنە سیاسییەكانی تریش بۆ سەركەوتنی لە جێبەجێكردنی بڕیارەكانی هاوكاری بن. ئاژانسی پاراستن كە دەزگایەكی هەستیار و ژیارییە رۆڵی بەرچاوی لە پاراستنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان هەبووە، هەمیشە گەندەڵی بە هەڕەشە و مەترسییەكی مەزن بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی داناوە و پێمانوایە ئەم هەڕەشەیە لە هەڕەشەی تیرۆریزم گەورەترە، چونكە لە هەڕەشەی تیرۆریزم و شەڕی تیرۆر دەكرێت كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دۆستانمان بەهانامانەوە بێن، بەڵام دەبێت ئەوە بزانین كەس لە شەڕی دژ بە گەندەڵی بە هانامانەوە نایەت، بەڵكو دەرگای دەستێوەردانی دەرەكی بەتایبەت بە رووی نەیارانی گەلەكەماندا دەكاتەوە. بۆیە ئەوە خۆمانین كە دەبێت پشت بە خۆمان ببەستین و لەم هەنگاوەشدا دوودڵ نەبین و عاتیفە بەكارنەهێنین و نەشترسێین، چونكە پێشكەوتنی داهاتوومان بەندە بەو هەنگاوانەی كە ئێستا بۆ نەهێشتنی گەندەڵی دەیهاوێژین.
لە كۆتایی قسەكانیدا حالى گوتی: سەركەوتنی هەرێمی كوردستان و پێشمەرگە و هێزە ئەمنی و هەواڵگرییەكانی هەرێمی كوردستان لە شەڕی تیرۆر بە هاوكاری هاوپەیمانان و سەركردایەتی سەرۆك بارزانی، پێگەی هەرێمی لە ئاستی جیهانی زۆر بەرزكردووەتەوە، پشتگیری سیاسی زیاتری بۆ دەستەبەركردووە، وڵاتانی جیهان باشتر لە داواكاریییە رەواكانی كوردستانییان بۆ سەربەخۆیی تێدەگەن. تا ئێستاش بەرەیەك لە ناوخۆ پێكنەهاتووە كە بە ئاشكرا دژی سەربەخۆیی كوردستان بێت، چونكە لە ناخی هەر كوردێك ئارەزووی ژیان لە ژێر ئاڵای دەوڵەتی سەربەخۆ هەیە، بەڵام هەروەك پێشتریش باسم كرد، تێكۆشان بۆ سەربەخۆیی نەبووەتە ئامانجێكی گشتگیر. هەر بەرەیەك دژی سەربەخۆیی بێت، نابێت لە لایەن كوردستانیان جێگەی قبووڵكردن بێت، چونكە
بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(1063)
