ئێمینكی: ئیدانهی رێگریكردن له ههڵكردنی ئاڵای كوردستان دهكهین
ئێمە لە کاتێکدا هەڵوێستی کوردستانیانەی ئەو بەرێزانە بەرز دەنرخێنن کە بەرگریان لە ئاڵای پیرۆزی کوردستان کرد، هەموو ئەو هەوڵانەش ئیدانە دەکەین کە ویستیان ڕێگری لە بەرزڕاگرتنی ئاڵای کوردستان بکەن ئەو ئاڵایەی لە هەرچوار پارچەی کوردستان بێ جیاوازی هەڵدراوە و هەموو کوردستانییەک شانازیی پێ دەکات و دەریایەک خوێنی لەپێناو ڕژاوە.
ئەمە لەکاتێکدایە ئەو ئاڵایە بە فەرمی و بە یاسا لە پەرلەمانی کوردستاندا، دانی پێدا نراوە؛ ئەو پەرلەمانەی بە کۆی دەنگ داوای سەرۆکی هەرێمی کوردستانی پەسەند کرد بۆ ئەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە هانای ڕۆژئاواوە بچێ و هاوشان لەگەڵ شەڕڤاناندا کۆبانێ و دەوروبەری ڕزگار بکات.
ئێمە لە پەرلەمانی کوردستان وێڕای ئیدانەکردنی ئەو کردەوەیە، چاوەڕوانی ئەوەین دەسەڵاتداران لە ڕۆژئاوا ڕێگای ڕاست و دروست بگرنە بەر و، ئەو هەڵەیە ڕاست بکەنەوە و، ئەو خەڵکە خەباتگێڕانەش ئازاد بکەن کە بەرگرییان لە بەرزڕاگرتنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان کردووە؛ ئەگینا ڕێکاری یاسایی بەرامبەر هەموو ئەوانە دەگرینە بەر کە ئاڵای پیرۆزی کوردستان پێشێل دەکەن.
