سەڵاحەددین ده‌میرتاش: هەرێمێکی وەک هەولێرمان دەوێ
له دیمانه‌یه‌كیدا بۆ سایتی (فه‌یس نیوز) ده‌میرتاش ده‌ڵێ ئێمه له داعش ناترسێین، به‌ڵكو ئه‌وان له ئێمه ده‌ترسێن، ئێمه شه‌ڕی ئایدۆلۆژی له‌گه‌ڵ داعش ده‌كه‌ین.
ئه‌و ده‌ڵێ "له دوای هه‌ڵبژاردنی 7ی حوزه‌یرانەوە ئێمه وه‌كو هه‌ده‌په توانیمان كۆمه‌ڵگه‌ی توركیا به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه له یه‌كتری نزیك بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئاكه‌په ئه‌و هه‌وڵه‌ی ئێمه‌ی له‌بار برد. ئه‌وان هه‌میشه هه‌وڵ ده‌ده‌ن پێكهاته‌كانی توركیا له‌یه‌كتر دوور بخەنەوە و بیانكات به دوژمنی یه‌كتر. بۆیه ده‌ڵێم بۆ له یه‌كتر نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌موو پێكهاته‌كانی توركیا له جاران ئه‌سته‌متر بووه".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌و شه‌ڕه‌ی نێوان په‌كه‌كه و حكوومه‌تی توركیا كرد، ئاماژه‌ی دا كه ئیدی پێویسته بێنه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ و واز له شه‌ڕ بێنن، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌مه‌یان پێویستیان به پاڵپشتی رای گشتی توركیا و هاووڵاتیانی توركیا هه‌یه.
ده‌میرتاش گوتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كورده‌كان مافی خۆیانه ده‌وڵه‌تیان هه‌بێت و نابێت لەمپەریان بخرێتە بەردەم.
ئه‌و گوتی "ئێمه ناڵێین هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان یه‌ك بگرێته‌وه و كوردستانی گه‌وره دروست بێت، به‌ڵام ده‌بینین له عێراقدا كورده‌كان له سیسته‌مێكی فیدراڵیدا ده‌ژین و سه‌ربه‌خۆن، بۆیه ده‌كرێ له توركیاش كورده‌كان مافیان بدرێتێ به‌وه‌ی خۆیان خۆیان به‌ڕێوه ببه‌ن، ئه‌مانه هه‌مووی مۆدێلی ده‌وڵه‌تن له‌م سه‌رده‌مه‌دا".
باس‌نیوز
