ورده‌كاری سه‌ركه‌وتنی ئه‌مڕۆی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری مه‌خموور دا
به‌رپرسى میحوه‌رى گوێڕ و مه‌خموور، (سیروان بارزانى) بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، له هه‌موو په‌لاماره‌كانیان چه‌كدارانى داعش شكستیانهێناوه و نه‌یانتوانیوه هیچ پێشڕه‌وییه‌ك بكه‌ن.
سیروان بارزانى، روونیكرده‌وه، ئه‌مڕۆ به سوودوه‌رگرتن له ره‌وشى كه‌شوهه‌وا و ته‌مومژى ناوچه‌كه، گرووپێكى چه‌كدارى داعش په‌لامارى سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه‌یان دا.
گوتیشى: سووپاس بۆ خودا و پاشان هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان توانرا له هه‌موو په‌لاماره‌كان تێكبشكێنرێن و ته‌رمى 17 چه‌كدارى داعش كه‌وتووه‌ته ده‌ست پێشمه‌رگه و زیاتر له 50 چه‌كدارییان كوژراوه.
روونیشیكرده‌وه، چه‌كدارانى داعش له سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه نزیك بووبوونه‌وه، به‌ڵام به ئازایى و به‌رگرى قاره‌مانانه‌ى پێشمه‌رگه ناچار به راكردن و شكستهێنان كراوون.
له باره‌ى پشتیوانى فڕۆكهجهنگییهكانى هاوپه‌یمانێتى دژ به داعشه‌وه، سیروان بارزانى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، دواى 40 خولهك له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌لاماره‌كانى داعش و شه‌ڕوپێكدادان، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئاسمانى ناوچه‌كه و پشتیوانی‌یان له هێزى پێشمه‌رگه كردووه.
پهلامارهكهى داعش كاتژمێر 06:00ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ده‌ستیپێكرد و له قۆڵى رۆژئاواى مه‌خموور و رۆژهه‌ڵاتى ناحیه‌ى قهراجهوه چه‌كدارانى داعش په‌لامارى پێشمه‌رگه‌یان دابوو.
ئه‌م زنجیره په‌لاماره‌ى ئه‌مڕۆى داعش دواى ئه‌وه دێت، رۆژى چوارشه‌ممه 16ى كانوونى یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌رى 2015، چه‌كدارانى ئه‌و رێكخراوه په‌لامارى سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه‌یان له میحوه‌ره‌كانى، ناوه‌ران، باشیك، ته‌ل ئه‌سوه‌د، خازر و چیای زه‌رتك دا و له سه‌رجه‌میاندا رووبه‌ڕووى شكست بوونه‌وه.
