حه‌فته‌ی دابێ مووچه‌ی پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت
)به‌هار عه‌بدولڕه‌حمان) بڕیارده‌ری لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكرانی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "به‌پێی به دواداچوونی ئێمه حه‌فته‌ی دابێ مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌درێت."
)به‌هار عه‌بدولڕه‌حمان) گوتیشی: "لیژنه‌ی ئابووری په‌رله‌مانی كوردستان پێیان ڕاگه‌یاندوون كه له 20ـی ئه‌م مانگه كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌كات مووچه‌ی مانگی ئه‌یلوولی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دابه‌ش ده‌كرێت، یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌بێت كه مووچه وه‌رده‌گرن."
له 10ـی 12 كۆتایی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 8 هاتووه.
