حكومەتی عێراق پاره ده‌داته هێزه‌كانی پێشمه‌رگه
مه‌سعود حه‌یده‌ر، ئه‌ندمی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عیراق، رایده‌گه‌یه‌نێت :"له پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2016 بڕینی 3% مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ره خانه‌نشینه‌كان له خۆ ده‌گرێت".
روونشیكرده‌وه: "كۆی پاره بڕدراوهكان ته‌رخان ئه‌كرێت بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی و ئاواره‌كان".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده، وتیشی :"ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14ی كانونی یه‌كه‌می 2015، پرۆژه‌یاساكه پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری زیاتر نه‌یه‌ته سه‌ری".
پێشتر ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌ی راگه‌یاندبوو، كه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خانه‌نشینكراوه‌كان كۆده‌بنه‌وه بۆ زانینی هۆكاری بڕینی مووچه‌ی خانه‌نشینكراوه‌كان، كه ئه‌و بڕینه بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی ئه‌و توێژه‌ی عیراق و ناڕه‌زایه‌تی زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
خه‌ندان
