فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان لە گوێڕ بۆردوومانی بنکەکانی داعش دەکەن

 فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان لە گوێڕ بۆردوومانی بنکەکانی داعش دەکەن
فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان لە نزیک گوندی سوڵتان عەبدوڵڵا لە میحوەری گوێڕ،بۆردوومانی بنکەکانی داعش دەکەن و فەرماندەیەکی پێشمەرگەش دەڵێت "بنکەیەکی سەرەکی داعش لە سنوورەکە بەتەواوی خاپوور کراوە".

عەمید تاهیر جادر، فەرماندەی بەتالیۆنی 2 ی هیزی1 لە فەرماندەیی بارزان راگەیاند: دوای ئەوەی کاژێر 7:00ی بەیانی ئەمڕۆ شەممە 12-12-2015، چەکدارانی داعش بە هاوەن بۆردوومانی پێشمەرگەیان کرد، پێشمەرگە بە تووندی وەڵامیان دانەوە و دواتر فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان 10 هێرشی یەک لەدوای یەکیان کردە سەر بنکەکانی داعش و لە ئەنجامدا بنکەیەکی سەرەکی ئەو رێکخراوە خاپوور کرا".

سەبارەت بە زیانەکانیش عەمید تاهیر گوتی "هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەر هێزی پێشمەرگە نەکەوتووە و، زیانە گیانییەکانی داعشیش تاوەکو ئیستا نەزانراون".









رووداو
Top