دواى سه‌ردانى كردنى بۆ په‌رله‌مانى ئه‌وروپا و پێشكه‌شكردنى وتارێك، دایكه عائیشه كه شانازى دایكى شه‌هیدانى كوردستانى پێداروه گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمى كوردستان وراگهیاند، كه له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ وڵاتى فه‌ره‌نسا له لایه‌ن سه‌رۆك و ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا زۆر به گه‌رمى پێشوازى لێكراوه و وێراى به‌شداریكردنى له دانیشتنێكى په‌رله‌مانى وڵاتى ناوچه‌ى یۆرۆ هاوكات به جیا له لایه‌ن سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا پێشوازى لێكراوه و ده‌ستى دایكى شه‌هیدانى كوردستانى ماچ كردووه و ئه‌ویش لاى خۆیه‌وه به سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئه‌وروپاى راگه‌یاندووه، كه ئه‌و شانازى ده‌كات به‌وه‌ى سێ رۆڵه‌ى له یه‌ك سه‌نگه‌ر و له یه‌ك كاتدا به خاك و خه‌ڵكى كوردستان به‌خشیوه و داواشى له سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا كردووه كه هاوكارى گه‌لى كورد بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى چیتر رووبه‌ڕووى زوڵم زۆردارى زیاتر نه‌بێته‌وه و كورد وه‌ك گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ى بێده‌وڵه‌ت نه‌مێنێته‌وه،
دایكه عائیشه گوتیشى، داوام له سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا كرد به هه‌موو توانایانه‌وه كۆمه‌ك و هاوكارى سه‌ربازى بگه‌یێنه هێزى پێشه‌رگه‌ى كوردستان و داواشمكرد یه‌كێتى ئه‌وروپا هه‌موو هه‌وڵێكیان بخه‌نه گه‌ر بۆ ئازادكردنى پێشمه‌رگه دیله‌كانى ده‌ستى تیرۆرستانى داعش، وه‌ك دایكى شه‌هیدانى كوردستان راشیگه‌یاند، لاى خۆیه‌وه سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا وێراى ستایشكردنى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و خۆڕ‌اگرى دایكانى كورد بهڵێنیدا به‌هه‌موو توانایانه‌وه پشتگیرى خه‌ڵكى كوردستان بكه‌ن و داواشى كرد رێز و سلاوى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا بگه‌یێنم به جه‌نابى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و هێزى پێشمه‌رگه و ته‌واوى خه‌ڵكى خۆڕ‌اگرى هه‌رێمى كوردستان.