بۆمبێك به ژماره‌یه‌ك ئاسایشی گه‌رمیاندا ته‌قییه‌وه
خه‌لیل خوداداد به‌رپرسی كۆمیته‌ی جه‌له‌ولای یه‌كێتیی ، راگه‌یاند: كاتژمێر نۆی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ شه‌ممه ٢ ی ئایاری ٢٠١٥، له ناوچه‌ی تبج- سنوری جه‌له‌ولا، بۆمبێكی چێنراو به ژماره‌یه‌ك له هێزه‌كانی ئاسایش‌دا ته‌قییه‌وه‌و به‌هۆیه‌شه‌وه ئه‌فسه‌رێك و سێ كارمه‌ندی ئاسایش بریندار بوون.
وتیشی ته‌قینه‌وه‌كه له‌كاتێكدا بووه كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئاسایشی گه‌رمیان، سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی تبج بوون له ته‌قینه‌وه‌و بۆمبی چێنراو.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كه‌لار راگه‌یاند: ئۆتۆمبێله‌كانی فریاكه‌وتن به‌رێگاوه‌ن بۆ هێنانی برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌كه‌مان.
خەندان
