فرۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان لە شەنگال چەكدارانی داعش دەكەنە ئامانج
موقەدەم (سامی حەسەن) فەرماندەیەكی پێشمەرگە لە میحوری شنگال ڕاگەیاند: كەمێك پێش ئێستە فرۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بۆرودومانەكانیان بۆ سەر چەكدارانی داعش لە شەنگال دەست پێكردەوە.
ئەوەشی ئاشكرا كرد: هێزی پشتیوانیی چەكدارانی توندڕەوی داعش لە نزیك كارگەی گازی شنگال چەكی قورسیان بۆ بۆردومان كردنی هێزی پێشمەرگە دانابوو، بەڵام فرۆكە جەنگییەكان بەچڕی بۆرودمانی كردن و زیاتر لە 10 چەكداری توندرەوی داعش كوژران و چەكە قورسەكانیش بەتەواوەتی تێكشكێنرا.
ئەوەشی خستەروو فرۆكە جەنگییەكان چەكدارانی توندڕەوی داعشیان لەڕیگەی نێوان شنگال-بعاج بەچڕی بۆوردومان كردووە و بەدەیان چەكداری داعشیان كوشتووە.
بەگوتەی موقەدەم سامی حەسەن: تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵەش فرۆكە جەنگییەكان بە ئاسمانی قەزای شنگالدا دەسورێنەوە و بۆردومانەكانیان بۆ سەر پێگەكەكانی داعش بەردەوامە.
باسنيوز
