زه‌وی به‌سه‌ر خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی جەنگی تیرۆردا دابه‌ش ده‌كرێت
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران پوخته‌یه‌كیان ده‌رباره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی سەرەتای ئەم هەفتەیەی هه‌ردوو سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان خسته ڕوو و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان به ئه‌رێنی بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكایه‌تی له قه‌ڵه‌م دا.
له بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا میوانداریی به‌ڕێز د. ئەحمەد ئەنوەر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له هه‌رێمی كوردستان كرا به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی كار و چالاكییه‌كانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و گرنگیی هه‌ماهه‌نگیی ده‌سته له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن به شێوه‌یه‌كی گشتی ، تیایدا پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی كار و چالاكییه‌كانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و كێشه و گرفته‌كانی خسته ڕوو. دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان چه‌ندین ڕا و سه‌رنجیان له‌باره‌ی بابه‌ته‌كه‌وه پێشكەش كرد، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ته‌واوی پشتگیریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ كار و چالاكییه‌كانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، دووپات كرده‌وه.
له بڕگه‌ی دووه‌می به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، خاتوو نه‌ورۆز مه‌ولوود وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕاپۆرتێكی ده‌رباره‌ی پێكهاته و كار و چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌تی له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، خسته ڕوو. دوای گفتوگۆی وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان له‌سه‌ر ڕاپۆرته‌كه، بڕیار درا لیژنه‌یه‌ك له به‌ڕێزان وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان پێك بێت بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی مانگێكدا ڕاپۆرته‌كه پوخت بكرێته‌وه و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا بڕیارێ لێ بدرێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری دا پارچه زه‌وی، یان شوققه به‌سه‌ر خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی شه‌ڕی دژی تیرۆردا دابه‌ش بكرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌ستەش لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی ڕاسپارد. له بڕگه‌ی كۆتاییی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پڕۆژه‌یاسای ئه‌نجومه‌نی پزیشكی له هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن به‌ڕێز د. ڕێكه‌وت ڕه‌شید وه‌زیری ته‌ندروستییه‌وه خرایه ڕوو و دوای ئه‌وه‌ی به چه‌ند سه‌رنج و تێبینییه‌ك ده‌وڵه‌مه‌د كرا، له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌سه‌ند كرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز د. عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندان باسی له كێشه و گرفتی به‌ڵێنده‌ران و كۆمپانیاكانی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان كرد و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ناوی گشت وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ته‌وه، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ به‌ڵێنده‌ران و كۆمپانیاكانی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان به گشتی و بانكه‌كان ده‌ربڕی كه سه‌ره‌ڕای ئه‌و كێشانه‌ی به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه هاتنه ئاراوه، تێگه‌یشتنێكی باشیان بۆ دۆخه‌كه هه‌بوو و بوونه هاوكاری حكوومه‌ت، بۆیه‌شه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی ڕاسپارد كه هه‌رچی له توانادا بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان، درێخی نه‌كرێت و هه‌مووانی دڵنیا كرده‌وه كه مافی هیچیان نافه‌وتێت.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌روه‌ها به‌بۆنه‌ی یادی یه‌كی ئایار، جه‌ژنی جیهانیی كرێكارانه‌وه، پیرۆزبایی له كرێكارانی كوردستان كرد.
