فراکسیۆنی زەرد: کەینێ لایەنەکانی دیکەیش بەرپرسیارانە مامەڵە دەکەن؟

فراکسیۆنی زەرد: کەینێ لایەنەکانی دیکەیش بەرپرسیارانە مامەڵە دەکەن؟
گوتەبێژی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێ، پارتیی دیموکراتی کوردستان ھەمیشە بەرپرسیارانە مامەڵەی کردووە و، لە پشکی خۆی پۆستی داوەتە لایەنەکانی دیکە لە پەرلەمان و لە حکوومەتیشدا؛ ئێستایش ئامادەیە لە لیژنەی ئامادەکردنی دەستوور لە پشکی خۆی بدات بە فراکسیۆنەکانی یەک کورسییان ھەیە، بەڵام کەینێ لایەنەکانی دیکەیش بەرپرسیارانە مامەڵە دەکەن.

(محەمەد عەلی یاسین) گوتەبێژی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ جارێکی دیکە فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکایەتیی پەرلەمان کۆ بوونەوە و، باسی پێکهێنانی لیژنەی ئامادەکردنی دەستووریان کرد، بەڵام کارەکە سەری نەگرت."
(محەمەد عەلی یاسین) گوتیشی، ئێمە وەکو پارتی بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ پرس و ڕووداوەکاندا دەکەین؛ئێمە ٣٨%ـی پەرلەمان پێک دەھێنین و، گەورەترین فراکسیۆنین و، لە پشکەکەی خۆمان لە پەرلەمان و حکوومەتیش، بەشی لایەنی دیکەیشمان داوە و، ئامادەین لە لیژنەی ئامادەکردنی دەستوور بۆ ئەوەی بەرپرسیارانە مامەڵە بکەین و لە پشکی خۆمان بدەین بەو فراکسیۆنانەی کە یەک کورسییان ھەیە."
(یاسین) ڕوونیشی کردەوە، جا با بپرسم کەینێ پارتەکانی دیکەش بەرپرسیارانە بیر دەکەنەوە ؟، بەرپرسیارانە مامەڵە دەکەن؟ بۆ دەبێت تەنها پارتی بێت.
Top