په‌رله‌مان و حكوومه‌ت كار بۆ به‌جینۆسایدناساندنى كۆمه‌ڵكوژیى كوردانى ئێزیدى ده‌كه‌ن
وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كانى ئه‌و بواره زانیاریان له باره‌ى هه‌وڵ و هه‌نگاوه تایبه‌تمه‌نده‌كانى به جینۆسایدناساندنى تاوانى ڕه‌شه‌كوژى ئێزدیه‌كان له شنگال بۆ سه‌رۆكى په‌رله‌مان خسته‌ڕوو و ڕاشیانگه‌یاند كه له‌م ڕووه‌وه له سه‌ر ئاستى ناوخۆ و ده‌ره‌كى كۆده‌نگییه‌ك دروست بووه كه ئه‌و تاوانه به جینۆساید بناسرێت و كه‌یسه‌كه به ئاراسته‌ى به جینۆسایدناساندنى ئه‌و تاوانه جوڵێنراوه.
هه‌ر له‌و باره‌وه سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگه‌یاند كه به ده‌ر له ڕه‌شه‌كوژى ئێزدییه‌كان ، ئێستا كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین كه ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌ى به‌رانبه‌ر به ئێزدیه‌كان كرا وه‌ك دیكۆمێنتێك بیپارێزین.
