پارێزگار و سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك هەڵبژێردران
لەكۆبونەوەكە فەرهاد ئەتروشی بەپارێزگاری دهۆك هەڵبژێردرا و فەهیم عەبدوڵا بەسەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا و بێریڤان سەلیم شەمۆو كە كوردی ئێزیدیە بە جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگاكە هەڵبژێردرا.
پارێزگارو سەرۆكی ئەنجوومەن و جێگرەكەی هەرسێكیان لە لیستی پارتی دیموكراتی كوردستانن كە لە هەڵبژاردنی 30 نیسانی رابردوو لەكۆی 28 كورسی ئەنجوومەنی پارێزگاكە پارتی دیموكراتی كوردستان 19 كورسی بەدەست هێنا .
