پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک ناحیەیەک کۆنترۆڵدەکاتەوە
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 11.6.2014، چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش)، دەستیان بەسەر ناحیەی موڵتەقە داگرت و دوای چەند کاژێرێک، هێزەکانی پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک توانییان کۆنترۆڵی بکەنەوە.
هەروەها لە گوندەکانی دەورووبەری ناحیەی رەشاد و ناوچەی فەتحە، شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپای عێراق و چەکدارانی داعش دروستبووە.
رووداو
