قەدەغه کردنی هاتوچۆ له کەرکوک رادەگەیەندرێت

قەدەغه کردنی هاتوچۆ له کەرکوک رادەگەیەندرێت
لێژنەی ئەمنیی پارێزگای کەرکوک ئەمڕۆ بڕیاری دا، له کاتژمێر ١١ی ئەمشەو تاکو چوار بەیانیی سبەی هاتوچۆ له پارێزگای کەرکوک قەدەغه بکرێت.



"نەجمەدین کەریم" پارێزگاری کەرکوک و سەرۆکی لێژنەی ئەمنیی ئەم پارێزگایه رایگەیاند: لێژنەکه بڕیاری داوه هاتوچۆ له ١١ی شەو تاکو ٤ی بەیانی له کەرکوک قەدەغه بکرێت و ئەم بڕیاره ئاراستەی بازگەکان و خاڵه پشکنینەکان و هێزه ئەمنییەکان کراوه.



ئەم بڕیاره له میانەی کۆبوونەوەی لێژنەی ئەمنیی پارێزگای کەرکوک به سەرۆکایەتیی نەجمەدین کەرکوک و بەشداریی ئەندامانی لێژنه و فەرماندەکانی ئەمنی درا.



هەروەها له کۆبوونەوەکه بارودۆخی ئەمنی و ئامادەباشییەکان گفتوگۆی لەسەر کرا و هەروەها جەخت لەسەر هەماهەنگی نێوان هێزه ئەمنییەکان کرا.



هەروەها داوا له هاوڵاتیان و دانیشتوانی کەرکوک کرا که هاوکاری هێزه ئەمنییەکان بن بۆ پارێزگاری له کەرکوک.








(PNA)
Top