بەرێوەبەری گشتی لە رەوشی خوێندنی پەیمانگا ئەهلییەكان كۆڵییەوە
مامۆستا بەكر كەریم بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر بە یاوەری بەرێوەبەری پەیمانگا ئەھلییەكان و سەرپەرشتیاری پەیمانگاكان سەردانی ھەریەك لە پەیمانگای دیلمان و كوردستان پرۆفیشنالی كرد؛ كەبەمەبەستی بەشداری كردنی مامۆستایان لە خولی زمانی ئینگلیزی و لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە كێشەو گرفتەكانیان.
لەو چوارچێوەی بەسەركردنەوەكەدا بەرێوەبەری گشتی لە مەرجەكانی بوونی هۆیەكانی پەروەردە و فێركردن لە پەیمانگاكان كۆڵیەوە و هیوای خواست كە قوتابیان بتوانن بە ئاستی بەرزی زانستییەوە پەرە بە خوێندنیان بدەن.
هەروەها بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر لە چۆنیەتی خولەكان و ئاستی خولەكانی فێربوونی زمانی ئینگلیزیی مامۆستایان كۆڵیەوە و رایگەیاند كە پێویستە گرنگیی زیاتر بە زمانە بیانییەكان بە تایبەتی زمانی ئینگلیزی لە هەرێمی كوردستان بدرێت.
لەلایەن خۆیەوە مامۆستایان سوپاسی بەدواداچون و دابینكردنی سەرجەم هاوكارییەكان لە مامۆستا بەكر كەریم بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێریان كرد.
