بڕیاری کۆتایی پارتی لەبارەی ویلایەتی سێیەمی مالیکی

 بڕیاری کۆتایی پارتی لەبارەی ویلایەتی سێیەمی مالیکی
گوتەبێژی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان، دوا بڕیاری حیزبەکەی سەبارەت بە ویلایەتی سێیەمی نووری مالیکی، ئاشکرادەکات.

جەعفەر ئیبراهیم، گوتەبێژی فەرمی و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کورستان، لە میانەی هەڤپەیڤینێکیدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو، رایگەیاند، پارتی دژی ویلایەتی سێیەمی مالیکییە و دەبێ بگۆڕدرێ.

جەعفەر ئیبراهیم هەروەها رایگەیاند، کە مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کە هاوکات سەرۆکی پارتیشە، "جدییە لەوەی ئەگەر بەغدا بیەوێ كورد لە شەراكەت دووربخاتەوە، ئینجا مالیكی بێت یان غەیری مالیكی، قبوڵ ناكەین" و راپرسی لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدەن.








رووداو
Top