شاندێکی باڵای ئەمریکا گەیشتە هەولێر
برێت مەکوێرک، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای وڵاتەکەی گەیشتە هەولێر و چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، راسپێردراو بۆ پێکلهێنانی کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی راسپێردرا و بەرپرسانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کە "سەردانەکە ئاساییە و بۆ گفتوگۆکردنە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان".
رووداو
