لەسلێمانی پڕۆسەی تاقیکردنەوەی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی دەستی پێکرد

لەسلێمانی پڕۆسەی تاقیکردنەوەی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی دەستی پێکرد
هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆش لە سەرجەم پەروەردەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پڕۆسەی تاقیکردنەوەی قوتابیانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی دەستی پێکرد، بەپێی ئامارێکی فەرمی پەروەردەی گشتی سلێمانیش لەسنوری پەروەردەی پارێزگاکە نزیکەی چل هەزار قوتابی مافی بەشداربوونی هەیە لەو تاقیکردنەوانەدا.


لای خۆیەوە، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی”نەجمەدین عەلی” بەئاژانسی پەیامنێری ڕاگەیاند:”حەوت سەدو حەڤدە هۆڵی تاقیکردنەوە لە سنوری پەروەردەی گشتی سلێمانی کراوەتەوە بۆ ئەوەی قوتابیانی ئەو قۆناغە تاقیکردنەوەکانی تێدا ئەنجام بدەن”.



گووتیشی:”پرسیارەکانی تاقیکردنەوەکان گشتی نین و پەروەردەی هەر پارێزگایەک خۆی دایناوە،”



بەپێی ئەو بەرنامەیەی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دایناوە،لەهەر هەفتەیەکدا قوتابیانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی سێ تاقیکردنەوە ئەنجام ئەدەن،هاوکات لە ڕیزبەندی تاقیکردنەوەکانیشدا ڕەچاوی اقیکردنەوەی ئەو وانانە کراوە کە پێویستیان بە کۆشش کردنی زیاتر هەیە.
Top