سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئیتاڵیا پێشوازی له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
ئایینی و رێزان قادر نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئیتاڵیا.
له دیدارێكدا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئیتاڵیا خۆشحاڵی خۆی به‌و دیداره و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیتاڵیا و هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی. پاشان له‌باره‌ی بارودۆخی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك پرسیاری كرد، هه‌ر له‌و دیداره‌دا ئاماژه‌ی به هه‌ڵبژاردنی 30ی نیسانی رابردوو دا، كه له عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو. هه‌روه‌ها باسی له پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق كرد.
دواتر سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان باسی له هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه له هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هێزه سیاسیه‌كانی عێراق پێكهاتووه به مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان باسی له رۆڵی كۆمپانیاكانی ئیتاڵیا له هه‌رێمی كوردستاندا كرد، كه له دامه‌زراندنه‌وه‌ی باری ئابووری كوردستاندا رۆڵیان هه‌بووه. هه‌ر له‌و دیداره‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان باسی له ئایندهی عێراق و ئه‌و سیناریۆیانه كرد، كه له‌وانه‌یه رووبده‌ن و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی خۆی ده‌دات بۆ گه‌یشتن به‌و ئه‌نجامه‌ی، كه له‌گه‌ل ده‌ستووری عێراقدا بگونجێ و گوتی: ئه‌گه‌ر ئه‌و داواكاریانه‌ی هه‌ن جێبه‌جی
نه‌كرێن، گه‌لی كوردستان بژارده‌ی دیكه‌ی هه‌یه.
• هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سێناتی ئیتاڵیا كۆبۆوه، كه له ئه‌ندامی حزبه جوداجوداكانی ئیتاڵیا پێكهاتووه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌رباره‌ی ره‌وش و پێشهاته‌كانی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه وتارێكی پێشكه‌شكرد. دواتر وه‌ڵامی سه‌رجه‌م ئه‌و پرسیارانه‌شی دایه‌وه، كه له لایه‌ن به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاراسته‌ی كران ده‌رباره‌ی ئایندهی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیتاڵیا و ره‌وشی په‌نابه‌رانی سوریا له هه‌رێمی كوردستان و ره‌وشی مه‌سیحیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و مه‌سیحیانه‌ش كرا، كه له‌به‌ر خراپی بارودۆخی ئه‌منیه‌وه له ناوچه‌كانی
دیكه‌ی عێراقه‌وه روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه و باس له سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر مه‌سیحیه‌كان كرا و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌و سیاسه‌ته په‌یوه‌ندی به‌و فه‌رهه‌نگی لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانه هه‌یه، كه له كوردستان هه‌یه.
لای خۆیانه‌وه سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سێناتی ئیتاڵیا ئه‌م سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌ی كوردستانیان به‌رزنرخاند و گوتیان: ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه، كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆچوونێكی واقیعی ده‌رباره‌ی ره‌وشی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه هه‌یه.
