ژمارەیەک ھاوڵاتی بەھۆی سەرپێچی ژینگەیی دەستگیر دەکرێن
نەجات حەمید،بە پەیامنێری راگەیاند،لە گوندی نازەنینی سەر بە شارەدێی سکتان،ھەندێ ھاوڵاتی بەتایبەت ئەوانەی رەزیان ھەیە، بەمەبەستی بردنی رێگا داریان بڕیوەتەوە لە کاتێکدا کە رێگای ھەیە،یان بیریان لێداوە لەناو پاوەن کە موڵکی گشتیە.
گوتیشی،لەپێناو تەشەنەنەکردنی دیاردەکە چەند کەسێکمان دەستگیرکردوەو بەنیازین بیاندەین بە دادگای کۆیە بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بکات.
باسی لەوەشکرد، ھاوکات لیژنەیەکیشمان لەلایەنە پەیوەندارەکانی سنورەکە پێکھێناوە بۆ ئەوەی زانیاری لەسەر دیارەدەکە کۆبکاتەوەو چاودێری تەشەنەنەکردنی زیاتری دیاردەکە بکات.
