ئاگرێک لە چیاکانی سنوری سکتان دەکەوێتەوە
بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی کۆیە نەجات حەمید،بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: ئەو ئاگرە لە چیای پشت گوندی کاموسەک کەوتوەتەوەو بەھۆیەوە ١٠٠ دۆنم پوش و رەزو دارستانی سنورەکە سوتاوە.
گوتیشی: ھۆکاری ئاگرەکە کەسێک بووە ویستویەتی ھەندێ پاشماوەی ئاژەڵەکانی بسوتێنێ و لەوەوە تەشەنەی کردوەو ئەو ئاگرەی لێکەوتوەتەوە.
باسی لەوەشکرد: بەھاوکاری ھێزەکانی پۆلیسی دارستان و ئاگرکوژێنەوەی سنورەکە توانرا دوای چوار کاتژمێر ئاگرەکە کۆنترشۆڵ بکرێت.
ھێمای بۆ ئەوەشکرد: ئێستا ئەو ھاوڵاتیەی کە تۆمەتبارە بە کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستگیرکراوەو دەیدەینە دادگا.
