14 ئەندامی داعش كوژران
لە راگەیاندراوێكدا كە كۆپییەكی دەست ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر كەوتووە، فەرماندەی هێزەكانی دیجلە عەبدولئەمیر زەیدی رایدەگەیەنێت؛ ئەمرۆ لە هەڵمەتێكی هێزەكانی دیجلە بە هاوبەشی لە گەڵ هێزەكانی پۆلیسی دیالە، لە ناوچەی عوزێمی پارێزگاكە، لە رووبەروبونەوەیەكیاندا لە گەڵ چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ناسراو بە "داعش"، 14 ئەندامی داعش كوژران.
عەبدورەمیر ئاماژەشی بەوەداوە هەر لە هەڵمەتەكەیاندا توانیویانە پێنج ئۆتۆمبیلی تایبەت لە چەكدارەكانی داعش تێكبشكێنن كە چەكیان لەسەر بووە و بەكاریان هێناوە بۆ رووبەروبونەوەی هێزە ئەمنییەكان و هەروەها بۆ گواستنەوەی تیرۆریستان وهەروەها چەكو تەقەمەنی.
ئەوەشی خستۆتەروو، هەر لەو هەڵمەتەدا دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبیلێكدا كە ژمارەیەك بۆمبی چێندراو پشتێنی بۆمبرێژكرا و چەك و تەقەمەنی تێدابووە.
فەرماندەی هێزەكانی دیجلە راشیدەگەیەنێت، هەڵمەتەكە بە پێی زانیاری هەواڵگری پێشتوەخت بووە.
