114هەزار قوتابی بەشداری لە تاقیكردنەوە گشتییەكان دەكەن
هاجەر داود گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردۆتەوە كە تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی خولی یه‌كه‌می قوناغی ئاماده‌یی به‌هه‌موو به‌شه‌كانی زانستی و وێژه‌یی و پیشه‌یی و ئیسلامی و په‌رستیاری و مامانی دەستی پێكردووە، كە 114هەزارو50 قوتابی و خوێندكار له (1800) هۆڵ، تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی خولی یه‌كه‌می قۆناغی ئاماده‌یی ئەنجامی دەدەن.
هەروەها گوتیشی: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی ئه‌م پرۆسه‌یە دابین كردووه، هه‌روه‌ها خۆئاماده‌كردنێكی باش بۆ ئه‌زموونه‌كانی وه‌زاری له‌هه‌موو بوارێكه‌وه سازكراوه، هەروەها لە بارەی به‌كارهێنانی حاسیبه له نێو هۆڵی ئه‌زموونده‌ران ته‌نیا رێگه به به‌كارهێنانی حاسیبه‌ی ساده له جۆریScientific Calculator ده‌درێت. واته میمۆری و هێڵكاری تێدا نه‌بێت.
