چەمچەماڵ.. دەیان ئۆتۆمبیلی جام رەش و پارچە چەك دەستیان بەسەرداگیرا

چەمچەماڵ.. دەیان ئۆتۆمبیلی جام رەش و پارچە چەك دەستیان بەسەرداگیرا
لە شارۆچكەی چەمچەماڵ لە هەڵمەتێكی هێزە ئەمنییەكان و بە سەرپەرشتی قایمقامی ناوچەكە، دەیان ئۆتۆمبێلی جام ڕەش و پارچە چەكی بێ مۆڵەت دەستیان بەسەردا گیراو هەروەها ژمارەیەك هاووڵاتیش بەو هۆیەوە دەستگیركران.


قایمقامی چەمچەماڵ، ئامانج محەممەد بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند؛ شەوی رابردوو لە لایەن هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆوە لە ناو شارۆچكەی چەمەچماڵ هەڵمەتێكیان ئەنجامدا بۆ دەستگیركردنی تاوانباران و داواكراوان و هەروەها سەرپێچیكاران.

ئامانج محەممەد وتیشی، لە هەڵمەتەكەدا دەیان ئۆتۆمبێلی جام ڕەش و پارچە چەكی بێ مۆڵەت دەستیان بە سەرداگیرا و هەورەها ژمارەیەك سەرپێچی كارو داواكراویش دەستگیر كران.

قایمقامی چەمچەماڵ ئەوەشی خستەڕوو، ئەم جۆرە هەڵمەتانە بەردەوامی هەیە و لە داهاتوودا ئەنجامی دەدەنەوە.
Top