له هه‌ولێر هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسى (پ.د.ك) و (ى.ن.ك) كۆبوونه‌وه
ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی و ئه‌ندامی شاندی دانوستاندكاری پارتی دیموكراتی كوردستان، دڵشاد شه‌هاب له لێدوانێكدا بۆ سایتى كه‌ى دى پى رایگه‌یاند كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستی باڵای مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، ئه‌نجام درا كه هه‌ریه‌ك له نێچیرڤان بارزانیی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌رپه‌رشتییان ده‌كرد و به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی هه‌ردوولایش ئاماده بوون.
دڵشاد شه‌هاب گوتی، كۆبوونه‌وه‌كه چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرینگی له‌خۆ گرتبوو، یه‌كه‌میان پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوهه‌ڵوێستی و یه‌كده‌نگیی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان، به‌تایبه‌تی یه‌كێتی و پارتی به‌رامبه‌ر پرسه ناوخۆییه‌كان و ئه‌و گۆرانكاریانه‌ی كه دێنه ئاراوه .
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه پێوه‌ست بووه به مامه‌ڵه‌كردن له‌سه‌ر مافه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا و ته‌ئكیدكردنه‌وه له پاڵپشتیكردنی هه‌نگاوه‌كانی لیژنه‌ی دانوستانكاری هاوبه‌ش كه هه‌موو لایه‌نه‌كان تێیدا به‌شدارن و له‌به‌ر رۆشنایی كۆبوونه‌وه‌ی جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ته‌ئكیدی له پشگیریی ته‌واوی ئه‌و لیژنه‌یه و كاری هاوبه‌ش كرایه‌وه كه پارتی و یه‌كێتی پاڵپشتی سه‌ره‌كیی ئه‌و لیژنه‌یه بن .
په‌یوه‌ست به كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دڵشاد شه‌هاب رایگه‌یاند لایه‌نێكی تری كۆبوونه‌وه، باسكردنی هه‌نگاوه‌كانی كاری هاوبه‌ش له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئاینده‌دا كه له‌سه‌روبه‌ندی پێكهێنانی داین، به‌تایبه‌تی دوای راسپاردنی به‌رێزان نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی كاری هاوبه‌ش بۆ سه‌رخستنی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی دوای راسپاردنی هه‌ردوو به‌رێزان به پێكهێنانی كابینه‌كه و پاڵپشتیی ته‌واوی هه‌ردوولا و سه‌رخستنی كاره‌كانی حكوومه‌ت به شێوه‌یه‌ك بێت كه له ئاستی داخوازییه‌كانی گه‌لی كوردستان به گشتی بێت.
دڵشاد شه‌هاب گوتیشی، كۆبوونه‌وه‌كه جه‌ختی له به‌رده‌وامیدان به كۆبوونه‌وه‌كان له‌پێناو هاوهه‌ڵوێستی و كاری هاوبه‌ش پێوه‌ست به هه‌موو ئه‌و پرسه چاره‌نووسسازانه‌ی كه‌وا په‌یوه‌ندارن به ئایندهی هه‌رێمی كوردستان، له ناوخۆی كوردستان و له‌سه‌ر ئاستی ئیقلیمی و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه‌یشدا كرده‌وه، به گوته‌ی شه‌هاب، هه‌ردوولا كۆك بوون له‌وه‌ی كه به هاوهه‌ڵوێستی و به یه‌كریزیی نێوان لایه‌نه‌كان ده‌توانرێت كاری باشتر بكرێت، هه‌ربۆیه كۆبووه‌وه‌كان جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه كه، كاری هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی ببێته هۆكارێكیش بۆ زیاتر پته‌وكردنی یه‌كریزی له نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كاندا.
