مه‌كته‌بی سیاسی پ.د.ك: شۆڕشی گوڵان قوتابخانه‌ی یه‌كڕیزی و هاوسه‌نگه‌ری گه‌لی كوردستان بوو تا گه‌یشتن به پێكهێنانی به‌ره‌ی كوردستانی
وه‌كوو ئه‌و رۆژه سه‌ختانه‌ی بۆ مانه‌وه‌ى گه‌له‌كه‌مان یه‌كڕیزی هێزه سیاسییه‌كانمان پێویست بوو، ئه‌مڕۆیش بۆ سوودوه‌رگرتن له ده‌رفه‌ته‌كان و بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی ئه‌گه‌ره‌كان و گه‌یشتن به ته‌واوى مافه‌كانمان
پێویستیمان به‌هه‌مان یه‌كڕیزی هه‌یه.
به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی گوڵانی پێشكه‌وتنخوازه‌وه پیرۆزبایی گه‌رم له گه‌لی كوردستان و گشت پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و هه‌موو ئه‌و خه‌باتكارانه ده‌كه‌ین كه له بواره جیاجیاكاندا كارده‌كه‌ن بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی وڵات و په‌ره‌پێدانی ده‌ستكه‌وته‌كان و گه‌شه‌كردن و چه‌سپاندنی بنه‌ما ره‌سه‌نه‌كانی دیموكراسی و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان، كه ئه‌مڕۆ بوونه‌ته نیشانه و ئاماژه دیاره‌كانی ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێمی كوردستاندا.
له‌م بۆنه‌یه‌دا سڵاو بۆ شه‌هیدانی رێی رزگاری كوردستان و هه‌موو ئه‌و نه‌به‌ردانه ده‌نێرین كه له پێناوی به‌دیهێنانی ئامانجه ره‌واكانی دۆزی نه‌ته‌وه‌ییمان گیانیان به‌خشی.
سڵاو بۆ حزب و لایه‌نه سیاسیه ره‌سه‌نه‌كان كه رۆڵی به‌رچاویان له درێژه‌دان به كاروانی خه‌بات و به‌رخودان و یه‌كڕیزی گه‌له‌كه‌ماندا هه‌بوو.
شۆڕشی پێشكه‌وتنخوازی گوڵان وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی شۆڕشگێڕانه‌ی گه‌لی كوردستان بوو بۆ نائومێدی و هه‌ڵسانه‌وه‌ی میلله‌تێك و دۆزێكی ره‌وا بوو له‌پێناوی شكست هێنان به پیلانێكی ئیقلیمی مه‌ترسیدار كه بۆ له‌ناوبردنی ئیراده و بوونی ئه‌م گه‌له مۆركرا، مێژوویش ههقیانهتی ئه‌و شۆڕشه مه‌زنه‌ی سه‌لماندو، وه‌كوو درێژه‌پێده‌ری شۆڕشی ئه‌یلول توانی به‌سه‌ر پیلانه‌كاندا سه‌ربكه‌وێ و،ده‌رئه‌نجامیش ئه‌وانه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌یان مۆركرد له‌ناوچوون و میلله‌تی كورد و دۆزهكهیشی به زیندوویی مایه‌وه.
شۆڕشی گوڵان قوتابخانه‌ی یه‌كڕیزی و هاوسه‌نگه‌ری گه‌لی كوردستان بوو تا گه‌یشتن به پێكهێنانی به‌ره‌ی كوردستانی كه هه‌وێن و داینه‌مۆی راپه‌ڕینی ئاداری 1991 و به‌ده‌ستهێنانى ده‌ستكه‌وته مه‌زنه‌كانی دواتری كه خۆى له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم و راگه‌یاندنی فیدراڵی بینیه‌وه وهه‌روه‌ها له‌و گه‌شه‌كردنه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییانه‌ی هه‌رێمی كوردستانیان خستۆته ریزی كاره‌كته‌ره كاریگه‌ره‌كانی ناوچه‌كه و جیهان.
كۆى ئه‌زمون و ده‌ستكه‌وته‌كان ئاسۆیه‌كی روونیان له‌به‌رده‌م كاروانی خه‌بات و كۆششی گه‌له‌كه‌مان كردۆته‌وه، به‌ڵام هاوكات وه‌كوو ئه‌و رۆژه سه‌ختانه‌ی بۆ مانه‌وه‌ى گه‌له‌كه‌مان یه‌كڕیزی هێزه سیاسییه‌كانمان پێویست بوو، ئه‌مڕۆیش بۆ سوودوه‌رگرتن له ده‌رفه‌ته‌كان و هاوكات بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كانی گۆڕانكارییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا و گه‌یشتن به ته‌واوى مافه‌كانمان پێویستیمان به‌هه‌مان گیانی پێكه‌وه‌یی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه و ده‌بێت له ره‌هه‌نده جیاجیاكانیدا به گیانی به‌رپرسیارێتی نیشتمانی و یه‌ك حیتابى سیاسى كار بكه‌ین، به‌تایبه‌تی كه له‌سه‌ر ئاستی عێراق ئه‌ركی گه‌وره‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و چه‌سپاندنی ده‌ستوور و بنه‌ماكانی ته‌وافوق و شه‌راكه‌ت و ژماره‌یه‌ك كێشه‌ی هه‌ڵپه‌سێراو له‌نێوانی ئێمه‌و حكومه‌تی فیدراڵ‌دا ماون و دیاریكردنی بژارده‌ی گرنگترمان بۆ جۆری په‌یوه‌ندیمان به ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه كه‌وتۆته ئه‌ستۆ، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی ئیقلیمی و ناوچه‌ییش به‌شێكی گرنگی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به شێوازی ئاشتی له چاوه‌ڕوانی رۆڵی كاریگه‌ری هه‌رێمی كوردستاندایه.
دووباره له‌م یاده‌دا سڵاو بۆ گیانى شه‌هیدانی شۆڕشی گوڵان و هه‌موو شه‌هیدانی رێی رزگاری و خانه‌واده سه‌ربه‌رزه‌كانیان ده‌نێرین.
سڵاو بۆ یادی بارزانى نه‌مر و كاكه ئیدریسی جوانه‌مه‌رگ و هه‌موو ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌ی سه‌رقافڵه‌ی گه‌شانه‌وه‌ی ژیله‌مۆی شۆڕشگێڕی و به‌رخودان بوون.
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
26/5/2014
