سه‌فین دزه‌یى: ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ههناردهكرنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان
سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم سه‌فین دزه‌یى ووتى ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ههناردهكرنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و بڕه‌ى كه هه‌نارده‌ى ده‌كه‌ین ناتوانێ ته‌واوى بودجه‌ى ناوخۆى هه‌رێم دابین بكات چونكه هه‌رێم له كاتى ئێستادا ناتوانى ڕۆژانه 400 تا 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌بكات بۆیه حكومه‌ت له‌سه‌ریه‌تى به داهاتى نه‌وت و قه‌رز وه‌رگرتن له كۆمپانیاكان مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابین بكا ، سه‌فین دزه‌یى وتیشى ئێمه ڕۆژانه 150 هه‌زار به‌رمیل سوته‌مه‌نیمان پێویسته بۆ به‌كارهێنانى ناوخۆیى ئه‌وه‌ى تریشى هه‌نارده ده‌كه‌ین .
