ئاسایشی کەرکووک حەشارگەكانی تیرۆریستان ئاشكرا دەكات
نەقیب فەرهاد حەمەعەلی، بەرپرسی هۆبەی ڕاگەیاندنی ئاسایشی كەركووك، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند " دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە پێ چەند زانیاریەكی وردی هیزەكانمان لە هەڵمەتێكدا توانیان لە نێوان گوندی (مەلحە) و (عەلەغیر)ی سەر بە شاروچكەی دووبز دەست بگرن بەسەر گولەتوپێكی (106)ملم و دوو نارنجۆك كە تیرۆریستان لە شوێنیك حەشاریان دابوو بۆ ئەوەی دژ بەهاووڵاتیان و دەزگا ئەمنیەكانی شارەكە بەکاری بێنن" .
گوتی " هێزەكانمان بەبەردەوامی كار دەكەن بۆ ئەوەی حەشارگە و تیرۆریستانی ناوچەكە بدۆزنەوە بۆ ئەوەی هاووڵاتیان بەئارامی ژیانی ئاسایی خۆیان بەڕێ بكەن و تیرۆریستانیش بدەنە دادگا بۆ ئەوەی بەسزای یاسایی خۆیان بگەن .
