مەحمود عوسمان: ئەمەریکا هەر له سەرەتاوه زۆرتر پشتی بەغدا دەگرێت تا هەرێمی کوردستان
"مەحمود عوسمان" سەبارەت فرۆشتنی نەوت لەلایەن هەرێمی کوردستانەوه به ئاژانس و رادیۆ پەیامنێری راگەیاند: ئەمەریکا هەر له سەرەتاوه هەر وابووه به چاوی یەکپارچە سەیری عێراقی کردووه و زیاتر حیساب بۆ ناوەند دەکات و پێشتریش رازی نەبووه هەرێمی کوردستان بێڕەزامەندیی بەغدا نەوت بفرۆشێت، ئەمەش چەندین جار دووباره بێتەوه.
دکتۆر مەحمود گوتی: پێمباشه هەرێمی کوردستان به شێوەی سەربەخۆ نەوت بفرۆشێت، بەڵام بەبڕوای من تورکیا جێگەی متمانه نییه و ناکرێت پشتی پێببەسترێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران گوتی: هەرێمی کوردستان سەدا١٧ی بودجەی عێراقی پێدەگات و لەو نەوتەی دەشیفرۆشێت، سەدا١٧ی هی هەرێمی کوردستانه ئەویش دوای ئەوەی پارەکەی له بانکێکی تورکیا هەڵدەگیرێت و تورکیا به کەیفی خۆی مامەڵه بەم پارەیەوه دەکات و بەمشێوەیه ئێمه دەکەوین ژێر رەحمەتی تورکیا، ئەوەشم پێ هەڵەیه.
