په‌رله‌مان گفتوگۆى له‌باره‌ى قه‌یرانى دارایى و ئابووریى هه‌رێم كرد‌و ئیدانه‌ى كوشتنى ژنه 15 ساڵه‌كه‌ى كه‌له‌كچى و بڵاوكراوه‌كه‌ى كۆنسوڵخانه‌ى ئێران كرد
به پێى خاڵى دووه‌مى به‌رنامه‌ى كار كه بریتی بوو له گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به قه‌یرانى دارایى و ئابووریى هه‌رێمى كوردستان و پێنه‌دانى مووچه‌ى هاووڵاتیانى مووچه‌خۆر و خانه‌نشین، سه‌ره‌تاى دانیشتنه‌كه به خوێندنه‌وه‌ى هه‌ردوو راپۆرتى لیژنه‌ى دارایى و كاروبارى ئابوورى و وه‌به‌رهێنان و لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان ده‌ستیپێكرد له راپۆرتى لیژنه‌ى دارایى-دا به تێروته‌سه‌لى باس له قه‌یرانى دارایى و دواكه‌وتنى مووچه‌ى مووچه‌خۆران و پێنه‌دانى سلفه‌ى به‌ڵێنده‌ران و كۆمپانیاكانى كه‌رتى تایبه‌ت و وه‌ستاندنى پێشینه‌كان و نه‌بوونى سیوله‌ى نه‌قدى له بانكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و جێبه‌جێكردنى ئه‌و یاسایانه‌ى كه له په‌رله‌مانى كوردستان په‌سندكراون و وه‌زاره‌تى دارایى ناتوانىًَ جێبه‌جێیان بكات وه‌ك یاساكانى (خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان، ماف و ئیمتیازاتى كه‌سوكارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیادكردنى ده‌رماڵه‌ى مامۆستیانى زانكۆ) و چه‌ندین یاساى تر و هۆكاره‌كانى دروستبوونى ئه‌و قه‌یرانه و چۆنیه‌تیى چاره‌سه‌ركردنى كرابوو و له كۆتایى راپۆرته‌كه‌شیاندا چه‌ندین پرسیاریان ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى حكومه‌ت و وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان كردبوو.
پاشان راپۆرتى لیژنه‌ى یشه‌سازى و وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان خوێندرایه‌وه كه تیایدا به تێروته‌سه‌لى باس له هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم له سه‌رده‌مى دوو ئیداره‌ییه‌وه تا ئه‌مڕۆ له به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان و چۆنیه‌تیى ئیمزاكردنى گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كان و ناوخۆكان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و چۆنیه‌تى په‌ره‌پێدانى و داهاته‌كانى ئه‌و كه‌رته و چۆنیه‌تى فرۆشتنى و خه‌رجكردنى داهاته‌كه‌ى له بواره جیاجیاكاندا و قه‌یرانى ئێستاى ئابووری و دواكه‌وتى مووچه و هۆكاره‌كانى دروستبوونى ئه‌و قه‌یرانه و چۆنیه‌تیى چاره‌سه‌ركردنى كرابوو و له كۆتایى راپۆرته‌كه‌شیاندا چه‌ندین پرسیاریان ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى حكومه‌ت و وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان كردبوو.
پاشان ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى په‌رله‌مان پێشنیازیان كرد كه گفتوگۆكردنى ئه‌و دوو راپۆرته به‌و پێیه‌ى كه دوو پرسى زۆر گرنگن له‌یه‌كتر جیابكرێنه‌وه، ئه‌م پێشنیازه‌ش خرایه ده‌نگدانه‌وه و به زڤۆرینه‌ى ده‌نگ په‌سندكرا.
پێشنیازێكى تریش ئه‌وه بوو كه راپۆرتى لیژنه‌ى دارایى و كاروبارى ئابوورى وه‌به‌رهێنان بكرێته بنه‌ما بۆ گفتوگۆكردن و ئه‌ندامانى په‌رله‌مانیش ئه‌و پرسیارانه‌ى كه هه‌یانه سه‌باره‌ت به‌و قه‌یرانه به نووسراو ئاراسته‌ى لیژنه‌ى دارایى-ى بكه‌ن بۆئه‌وه‌ى له راپۆرته‌كه‌ى خۆییاندا جێگه‌ى بكه‌نه‌وه، ئه‌م پێشنیازه‌ش خرایه ده‌نگدانه‌وه و به زۆرینه‌ى ده‌نگ په‌سندكرا و بڕیاریشه سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زیرى دارایى و ئابووریى حكومه‌تى هه‌رێم رۆژى چوارشه‌مه له دانیشتنى په‌رله‌مان ئاماده بن بۆ ئه‌وه‌ى روونكردنه‌وه‌ى پێویست بۆ هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان سه‌باره‌ت به قه‌یرانى دارایى و دواكه‌وتنى مووچه و كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌وباره‌یه‌وه و ئه‌و پرسیارانه‌ى كه له راپۆرتى لیژنه‌ى دارایى كاروبارى ئابوورى و وه‌به‌رهێنان دا ئاراسته‌یان كراوه بده‌ن.
به‌پێی خاڵى سێیه‌م و كۆتایى به‌رنامه‌ى كاریش له‌لایه‌ن لیژنه‌ى كاروبارى یاساییه‌وه خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاساكانى (هه‌مواركردنى سێیه‌مى یاسای خانه‌نشینیی ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان – عیراق ژماره (13)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو، پاراستنى خوارده‌مه‌نى، هه‌مواركردنه‌وه‌ى مووچه، رێكخستنى چاندن و گواستنه‌وه‌ى ئه‌ندامه‌كانى جه‌سته‌ى مرۆڤ له هه‌رێمى كوردستان – عیراق، به‌ركاركردنى یاسایى فیدڕالیی ده‌سته‌به‌رى ژماره (12)ى ساڵى 2006، هاوكارى بۆ ئافره‌تانى بێ هاوسه‌ر، درێژكردنه‌وه‌ى كاركردن به یاسای تیرۆر، دوو پڕۆژه یاسا بۆ چاودێریى به ساڵاچووان له هه‌رێمى كوردستان – عیراق و پڕۆژه یاسای سه‌ندوقى مووچه و خانه‌نشینیى هه‌رێمى كوردستان – عیراق) كران و ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان كران و سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستانیش ئاراسته‌ى لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانى په‌رله‌مانى كردن بۆ تاوتوێكردنیان و ئاماده‌كردنى راپۆرتى لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان له باره‌یانه‌وه بۆئه‌وه‌ى له داهاتوودا بخرێنه به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كان به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردنیان و په‌سندكردنیان.
ئیرۆ پارله‌مێنتا كوردستانێ رونشتنه‌كه نۆرمالا خوه لدارخست و تێده كوشتنا ئافره‌ته‌كه پازده ساڵێ یا ناحیه‌یا كه‌له‌كچى ژبال هه‌ڤژینێ وى ڤه و هه‌روه‌ها به‌ڵاڤۆكا سایتا فه‌رمى یا كۆنسوڵخانه‌یا ئیرانێ ل هه‌رێما كوردستانێ ل دۆر سڤكاتیكرن ب گه‌لێ كورد هاتن پرۆته‌ستۆكرن .
ئه‌م دوو خاڵه له دانیشتى به‌یانى په‌رله‌مانى كوردستاندا خرانه‌ڕوو و سه‌باره‌ت به كوژرانى ژنه پازده ساڵه‌كه له ناحیه‌ى كه‌له‌كچى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ئیدانه‌ى ئه‌و تاوانه قیزه‌ونه‌ى كرد و داواشى له لێژنه‌ى داكۆكیكردن له مافى ئافره‌تان كرد به‌دواداچوونى پێویست و جدى بۆ ئه‌م رووداوه و ره‌وشى ئافره‌تان به گشتى له هه‌رێمى كوردستان بكات.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌دا بڵاوكراوه‌كه‌ى سایتى فه‌رمى كۆنسوڵخانه‌ى ئێران له هه‌رێمى كوردستان سه‌باره‌ت به سوكایه‌تیكردن به گه‌لى كورد خرایه‌ڕوو كه تێدیا كۆنسوڵى ئێران له سلێمانى سوكایه‌تى به مێژوو و زمان و كلتور و خاكى نه‌ته‌وه‌یى كورد كردووه و په‌رله‌مانتاران نیگه‌رانى خۆیان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ربڕى و ئیدانه‌ى ئه‌م سوكایه‌تیكردنه‌یان كرد و دا‌واشیان كرد كه كونسوڵى گشتى ئێران روونكردنه‌وه له‌مباره‌یه‌وه بدات و به فه‌رمیش داواى لێبوردن له گه‌لى كورد بكات.
هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا به‌پێى به‌رنامه‌ى كار چه‌ند پرۆژه یاسایه‌ك خرانه‌روو و به‌م شێوه‌یه كۆتایى به دانیشتنى به‌یانى هات.
هه‌روه‌ها سه‌عات سێى پاشنیوه‌ڕۆ به‌شى دووه‌مى دانیشتنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو كه تایبه‌ت بوو به گفتوگۆكردن له‌باره‌ى قه‌یرانى دارایى و ئابووریى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ردوو راپۆرتى لیژنه‌ى دارایى و كاروبارى ئابوورى و وه‌به‌رهێنان و لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان تایبه‌ت به‌م پرسه خوێنرانه‌وه و خرانه ده‌نگدانه‌وه و به زۆرینه‌ى ده‌نگ په‌سندكران.
بڕیاریشه سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زیرى دارایى و ئابووریى حكومه‌تى هه‌رێم رۆژى چوارشه‌ممه له دانیشتنى په‌رله‌مان ئاماده بن بۆ ئه‌وه‌ى روونكردنه‌وه‌ى پێویست بۆ هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان سه‌باره‌ت به قه‌یرانى دارایى و دواكه‌وتنى مووچه و كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌وباره‌یه‌وه و ئه‌و پرسیارانه‌ى كه له راپۆرتى لیژنه‌ى دارایى كاروبارى ئابوورى و وه‌به‌رهێنان دا ئاراسته‌یان كراوه بده‌ن. پاشان خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ چه‌ند پڕۆژه یاسایه‌ك كرا .
